ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.2 پله‌ی ڕێخته‌ر به‌شه‌كانی باكوری وڵاتی پاكستانی هه‌ژاند.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پاكستان ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.2 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوچه‌كانی باكوری وڵات ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه له سنووره‌كانی نێوان ئه‌فغانستان و تاجیكستان بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه كه هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی باكور و له‌نێویشیاندا ئیسلام ئابادی پایته‌خت هه‌ستیان پێ كردووه.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پاكستان باسی له بوونی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.