Erbil -0°C شەممە 30 تشرینی دووەم 06:48

ئەڵمانیا: یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر ئیدارەی پۆتین'ی لاواز کردووە

کوردستان TV
100%


راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆڵاف شۆڵتز رایگەیاند کە پێی وایە یاخیبوونە شکستخواردووەکەی گرووپی ڤاگنەر، ئیدارەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین'ی لاواز کردووە.

شۆڵتز لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی ARD ی ئەڵمانیا، رایگەیاند: "بەهەر جۆرێک بێت ئەمە کاریگەریی لەسەر رووسیا دەبێت. پێموایە (پۆتین) لە ئێستاوە لاواز بووە".

راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە دا کە راپەڕینەکە درزی خستووەتە پێکهاتە خۆسەپێنەکان و دەسەڵات و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ماوەی سەرۆکایەتیی ڤلادیمیر پۆتین، گوتی: "نامەوێت بڵێم کە ماوەی چەندی دیکە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، رەنگە درێژ بێت یان کورت بێت، ئێمە ئەوە نازانین".

شۆڵتز جەختی لەوە کردەوە کە رووسیا خاوەن وزەی ئەتۆمییە و وڵاتێکی زۆر بەهێزە و ئاماژەی بەوە دا، هەمیشە دەبێت بە وردی بڕوانین کاتێک دۆخی مەترسیدار دێتە ئاراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.