Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:46

سەرۆکی بێلاڕووسیا: سەرۆکی ڤاگنەر لە وڵاتەکەمانە

کوردستان TV
100%

سەرکۆماری بێلاڕووسیا ئاشکرای کرد کە سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر لە بێلاڕووسیایە، دەشڵێت، ئەگەر فەرماندەکانی ئەوان بێنە پاڵ ئێمە دەبێتە ئەزموونێک چونکە ئەوان گرووپی سەنگەری پێشەوەی جەنگن.

ئالێکساندەر لوکاشێنکۆ سەرۆک کۆماری بێلاڕووسیا ڕایگەیاند: یەڤگێنی پریگۆجین ئێستا لە بێلاڕووسیایە، هەروەک بەڵێنم پێدابوو دەتوانێت ماوەیەک لە بێلاڕووسیا بمێنێتەوە و لەم بابەتەدا هاوکاری دەکەین.

ڕاشیگەیاند: هەروەک ڤیکتۆر خرێنین وەزیری بەرگریی بێلاڕووسیا گوتی، لە سوپای وڵاتەکەماندا پێویستیمان بە یەکەیەکی لەوشێوەیەیە، منیش هەمان بۆچوونم هەیە، ئەگەر فەرماندەکانی ئەوان بێنە پاڵ ئێمە دەبێتە ئەزموونێک، چونکە ئەوان گرووپی سەنگەری پێشەوەی جەنگن و دەتوانن زانیاری ئەوەمان پێبدەن کە کام چەک و چۆن بەکاردەهێنرێت، هەروەها چۆن هێرش بکەین و خۆمان بپارێزین، ئەم زانیارییانەش زۆر بەنرخن.

سەرۆک کۆماری بێلاڕووسیا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو زانیارییانەش ناڕاستن کە باس لەوە دەکەن گرووپی ڤاگنەر لە میانی لووتکەی ناتۆدا کاری گێرەشێوێنانە لە بێلاڕووسیا ئەنجام دەدەن.

درەنگانی شەوی 23ـی 06ـی 2023 یەڤگێنی پریگۆجین، دامەزرێنەری كۆمپانای ڤاگنەر، دژی وەزیری بەرگری ڕووسیا، سێرگی شۆیگو وەستایەوە، شەڕی دژی سوپای رووسیا ڕاگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.