وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئاشكرا كرد كه بۆ ئه‌مساڵ زیاتر بووه له ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌س، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له پلانی پێشوازیكردنی حاجییاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
تۆفیق ئه‌لره‌بیعه وه‌زیری حه‌جی سعوودییه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ژماره‌ی ئه‌مساڵی حاجییان زیاتر بووه له ملیۆنێك و 800 هه‌زار حاجی.
گوتیشی: له پلانه‌كانی ئه‌مساڵی پێشوازیكردن له حاجییان هه‌ر له قۆناغی پێشوازیكردن له سنووره‌كان تا ئه‌مڕۆ و چوونی حاجییان بۆ كێوی عه‌ڕه‌فه، به‌ڕێژه‌ی 98% سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه.
ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ماڵی خودا له ساڵی ڕابردوو بریتی بوو له 926 هه‌زار حاجی كه 781 هه‌زاریان له ده‌ره‌وه هاتبوون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوو ساڵی پێشتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا ته‌نیا هاووڵاتییانی سعوودی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان ئه‌نجام ده‌دا.
پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆناش له ساڵی 2019 ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ماڵی خودا له‌و ساڵه‌دا بریتی بوو له 2.5 ملیۆن كه‌س.
ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج یه‌كێكه له پێنج پایه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هه‌موو موسڵمانێكی توانادار به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت یه‌كجار له ژیانیدا ئه‌نجامی بدات.
یەکێکە لە پێنج پایەی ئیسلام و فەرزێکە کە دەبێت هەموو موسڵمانە توانادارەکان لانیکەم جارێک لە ژیانیاندا ئەنجامی بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.