سه‌رۆكی ڤاگنه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاری جولاندنی هێزه‌كه‌یان به‌ره‌و مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و ناحه‌قی و نادادپه‌روه‌رییه بووه كه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌شێوه‌ی نهێنی بڕیاری له‌ناوبردنی گرووپه‌كه‌یان درابوو.
یه‌ڤگینی پریگۆژین سه‌رۆكی ڤاگنه‌ر له تۆمارێكی ده‌نگیدا گوتی: هیچ ئه‌ندامێكی گرووپه‌كه‌مان واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا نه‌كردووه، هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ك گرووپی ڤاگنه‌ر هێرشمان نه‌كردۆته سه‌ر هیچ هێز و لایه‌نێك، به پێچه‌وانه‌وه به فڕۆكه و مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌رمان.
گوتیشی: ئامانجی ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوومان لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بوو كه هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر ئێمه كرد.
یه‌ڤگینی پریگۆژین: ئامانجی سه‌ره‌كیمان له جولاندنی هێز به‌ره‌و مۆسكۆ كوده‌تای نه‌بوو به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، به‌ڵكو ئامانجمان ڕاكێشانی سه‌رنج بوو بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌شێوه‌ی نهێنی له دژمان و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه‌كه‌مان ده‌دران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و ئه‌و لایه‌نانه‌شیان سزا داوه كه هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ته‌سفییه‌كردنی گرووپه‌كه‌یان ده‌دا.
رۆژی شه‌مووی ڕابردوو یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی ڤاگنەر به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ڕووسیا، بڕیاری جولاندنی هێزی به‌ره‌و مۆسكۆ و گرتنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ركرد، هێزه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌ند باره‌گایه‌كی سوپای ڕووسیایان كۆنتڕۆڵ كرد.
دواتر كۆشكی كرملین هاته‌سه‌رخه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یەڤگینی پریگۆژین له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی وڵاتی ڕووسیا جێ‌دێڵن و ده‌چنه بیلاڕووسیا، له‌به‌رامبه‌ریشدا مۆسكۆ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی و ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ی ناكات.
دوای ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی كرملین، یەڤگینی پریگۆژین سه‌رۆكی ڤاگنه‌ر جه‌ختی كرده‌وه كه بۆ ڕێگریكردن له دروستبوونی خوێنڕشتن له مۆسكۆ كۆتایی به جولاندنی هێزه‌كانیان ده‌هێنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ربازگه‌كانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.