Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 05:44

سەرۆکی چیچان: گرووپی ڤاگنەر ناپاکن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی چیچان ڕایگەیاند، گرووپی ڤاگنەر کە هەوڵی یاخیبوونیان داوە لەدژی ڕووسیا بە ناپاکن، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکی ڕووسیا دووپات کردەوە.

ڕەمەزان قادیرۆڤ سەرۆکی چیچان لە پەیامێکیدا سەبارەت بە هەڵگەڕانەوەی گرووپی ڤاگنەر ڕایگەیاند: یاخیبوونێکی ڕاستەقینەی سەربازییە و ئەوەی ڕووی داوە بەرهەڵەستییە لە دژی وڵاتەکە و دەبێت هەمووان لەدژی ئەم بەرهەڵستییە پاڵپشتی سەرکردەی نیشتمان بکەن.

ڕاشیگەیاند: یەکەکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی و پاسەوانی نیشتمانیی کە لە کۆماری چیچان جێگیر کراون بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوون، لەپێناو پاراستنی یەکگرتوویی ڕووسیا هەموو کارێک دەکەین.

سەرۆکی چیچان جەخت دەکاتەوە کە "دەبێت ئەو یاخیبوونە سەرکوت بکرێت، ئەگەر بۆ ئەنجامی ئەمە پێویست بە ڕێوشوێنی توند هەبێت ئەوە ئێمە ئامادەین."

گرووپی سەربازی ڤاگنەر لە ساڵی 2014 لەلایەن یەڤگێنی پریگۆجین دامەزرێنراوە و ژمارەی چەکدارانی گرووپەکە زیاتر لە 50 هەزار چەکدار دەبێت.

شەوی ڕابردوو یەڤگێنی پریگۆجین، دامەزرێنەری كۆمپانای ڤاگنەر، دژی وەزیری بەرگری ڕووسیا، سێرگی شۆیگو وەستایەوە، شەڕی دژی سوپای رووسیا ڕاگەیاند.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕووسیا لە 24ـی 02ـی 2022ـەوە شەڕ و ئۆپەراسیۆنی دژی ئۆکراینا دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا شەڕ لەنێوان هەردوو وڵات بەردەوامە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.