لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی بازرگانی و ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی لە غازی عەنتاب، شەش كەس گیانیان لەدەست دا و كەسێكیش بریندار بوو.
بە گوێرەی میدیای توركیا رووداوەكە لە شەقامی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە قەزای شەهید كامل بووەو ئۆتۆمبێلێك كە ژمارەی تابلۆی 27 ANC 208 بووە، خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی بازرگانیدا كێشا كە ژمارە تابلۆكەی 07 CIN 60 بووە.
دواتریش شەقامەكە كە بەهۆی رووداوەكەوە بەرووی هاتوچۆدا داخرا، دوای نزیكەی سێ كاتژمێر و لابردنی ئۆتۆمبێلەكان لەسەر رێگاكە، دووبارە بەرووی هاتوچۆدا كرایەوە.
ڤیدیۆ .. لە رووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس لە غازی عەنتاب گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.