Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 23:25

سەرۆكی ڕووسیا : هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ڕاگرتنی ئەم یاخیبوونە چەكدارییە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا دووپاتی كردەوە،كە ئەوەی یەڤگێنی پریگۆجین، دامەزرێنەری كۆمپانای ڤاگنەر كردی، یاخیبوونە لە گەل و هەڤاڵانی شەڕكەر و بەخەنجەر لەپشتڕالێمان دراوە.
پوتین لە میانەی وتارێكیدا لە بەرامبەر پاشخانی یاخیبوونەكەدا كە ئاراستەی گەلی ڕووسیای كرد، گوتی: ئەو كردەوانەی یەكگرتوویی ئێمە دابەش دەكەن، لە ڕاستیدا خیانەتێكە لە گەل و لە هەڤاڵانی چەكدار كە ئێستا لە بەرەی شەڕدان و بەخەنجەر لە پشتەوە لە وڵاتەكەمان و لە گەلەكەمان درا.
هەروەها گوتی: ئەمە شەڕێكە كە چارەنووسی گەلەكەمان یەكلایی دەكاتەوە، پێویستی بە یەكڕیزی هەموو هێزەكان و یەكڕیزی و یەكگرتن و بەرپرسیارێتی هەیە.
گوتیشی: دەسەڵات ڕێگە نادات دووبەرەكی لە ڕووسیا دووبارە ببێتەوە، ئێمەش گەل دەپارێزین و وەك سەرۆكی ڕووسیا و وەك هاووڵاتییەكی ڕووسی، هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ بەرگریكردن لە ڕووسیا و ڕاگرتنی ئەم یاخیبوونە چەكدارییە.
پۆتین ئاماژەی بۆ ئەمەشكرد كە فەرمان بە دەزگا ئەمنییەكان دراوە دۆخی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕابگەیەنن و ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.