ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی چین باری له‌ناكاوی سوور ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه.
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه تاكو ئێستا 185 جار زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه و باری له‌ناكاو له ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی چین لێدراوه به‌تایبه‌تیش له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی په‌كینی پایته‌خت و نیانجین و هیپی و شاندۆنج.
زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی باری له‌ناكاوی سوور له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی وڵاتی چین بووه و داواش له هاووڵاتییان كراوه تا پێیان ده‌كرێ له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و خۆیان له به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی تیشكی خۆر به‌دوور بگرن.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی وڵاتی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی پله‌كانی گه‌رمی په‌كین و به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی وڵات 40 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له دوای ساڵی 1961 ئه‌م رێژه‌یه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌و وڵاته تۆمار بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌میش به‌هه‌مانشێوه پله‌كانی گه‌رمای شاری په‌كین گه‌یشتبووه 41.1 پله‌ی سیلیزی، به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان باری ته‌ندروستییان تێكچووبوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون.
هه‌ر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، دوێنێ هاووڵاتییانی چینی به‌تایبه‌تیش ئافره‌تان له شاری په‌كینی پایته‌خت بۆ خۆپاراستن به ڕووخساری پێچراو و چه‌تری گه‌وره هاتبوونه ده‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.