Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:15

كەمی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ئاستی ئاوی بەنداوەكانی وانی دابەزاندووە

کوردستان TV
100%

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی ئاستی بەهەڵەمبوونی ئاو، ئاستی ئاوی بەنداوەكانی وان كەمی كردووە و بارینی باران لە بەهاردا نەبووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان.
دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكانی زەرنەك، كۆچكۆپرو، مۆرگەدیك و ساریمەهمەت كە بۆ بەرهەمهێنانی وزە، ئاودان و ئاوی خواردنەوە بەكار دەهێندرێن ئەمساڵیش بەردەوامە.
ئایهان شاهنا، بەڕێوەبەری ئاو و ئاودێری ناوچەكە راگەیاند: بەهۆی كەمی باران بارین لە زستاندا و باران بارین بە شێوەیەكی سنووردار لە بەهاردا رێژەی پڕبوونی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو كەمتریشە.
شاهنا سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە چوار بەنداو لە وان هەن و گوتی: لە 2022 رێژەی پڕبوونی ئاو لە كۆچكۆپرو لە سەدا 92 بوو ئەمساڵ دابەزیووە بۆ لە سەدا 90،9. لە زەرنەك لە سەدا 82 بوو ئێستا دابەزیووە بۆ لە سەدا 65، لە مۆرگەدیكیش دابەزیووە بۆ لە سەدا 43، هەروەها لە بەنداوی ساریمەهمەت لە 2022 رێژەی پڕبوونی ئاو لە سەدا 21 بوو بە داخەوە ئەمساڵ دابەزیووە بۆ لە سەدا 16،4".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.