Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:39

كۆمپانیای ئەپڵ ئامادەكاری بۆ ناساندنی تایبەتمەندییەكی نوێ دەكات

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی ئامادەكاری دەكات بۆ خستنەبازاڕی تایبەتمەندییەكی نوێ كە پەیوەندی چاوی مرۆڤەوە هەیە ، لە كاتێكدا توێژینەوەكان دەریدەخەن كە بەسەربردنی كاتێكی درێژ لەبەردەم شاشەكاندا، مەترسی تووشبوون بە كورتبینی زیاد دەكات.
ڕۆژنامەی بەریتانی “Daily Mail” ڕایگەیاند كە ئەپڵ ئامرازێكی نوێ لە ڤیرژنی داهاتووی “iOS 17” بۆ مۆبایلەكانی “iPhone” دەخاتە بازاڕەوە.
ئامرازەكە ناوی Screen Distance ـە، ئەگەر مۆبایلەكە زۆر لە دەموچاو نزیك بێتەوە، بە تایبەتی چاوەكان، بەكارهێنەر ئاگادار دەكاتەوە.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیە بۆ یەكەمجار لە ئیڤێنتەكەی ئەپڵ WWDC 2023 ڕاگەیەندرا كە لە شاری كوپەرتینۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا بەڕێوەچوو.
كۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاندووە: زیادكردنی مەودای نێوان چاوەكان و ئامێرەكە دەتوانێت یارمەتی منداڵان بدات و مەترسییەكانی كورتبینی كەم بكاتەوە، هەروەها دەرفەتێكیش دەدات بە بەكارهێنەرانی گەورە ساڵ بۆ كەمكردنەوەی فشاری سەر چاوەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "Screen Time كامێرای TrueDepth بەكاردەهێنێت بۆ هاندانی بەكارهێنەران بۆ دوورخستنەوەی ئامێرەكانیان لە چاوەكانیان، بۆ مەودای زیاتر لە 12 ئینج (نزیكەی 30 سانتیمەتر).پێشبینیش دەكرێت لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا ڤیرژنی “iOS 17” بخرێتە بازاڕەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.