له‌چواری تشرینی دووه‌می ساڵی 1995 جیل دولوزی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی خۆی له‌په‌نجه‌ره‌ی شوقه‌كه‌ی هه‌ڵدا كه كه‌وتبووه نهۆمی هه‌ڤده‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی پاریس. به‌وه‌ش ئازاری ساڵه درێژه‌كانی نه‌خۆشی كۆتاییهات. جاك دریدا له‌سه‌ر ئه‌و مردنه دڵته‌زێن و به‌سۆیه وتی :"جیل دولوز هزرمه‌ندی پله‌ی یه‌كه. هزرمه‌ندی رووداو و هه‌رده‌میش ئه‌و رووداوه. له‌سه‌ره‌تاشه‌وه تاكۆتایی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌جێگیری ماوه. ئه‌مه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نووسراوه‌كانی به‌لای من ته‌نیا هاندانی به‌هێزنه‌بوون بۆ بیركردنه‌وه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ش بوون بۆ نزیكی ئه‌زموونه‌كانمان". فرانسوا راینوش وتی : "فه‌یله‌سوفی گه‌وره ئه‌و كه‌سه‌یه خوێنه‌ر و گوێگره‌كانی رازیده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده ژیانی فه‌لسه‌فیانه بژیه‌ن. جیل دولوزیش به‌وه رازی ده‌كردن. گرنگیش نییه هه‌موویان به‌و ئه‌نجامه بگه‌ن. ئه‌وه‌نده به‌سه ئاماژه به‌وانه بده‌ین كه ده‌یخوێننه‌وه یان گوێی لێده‌گرن، كه بۆ ئه‌وان ئه‌و شێوه‌ی ژیانه كراوه‌یه".
جیل دولوز رۆژی 8 ی كانونی دووه‌می ساڵی 1925 له‌شاری پاریس هاته‌دونیا. له‌تافی گه‌نجیدا كه له‌زانكۆی سۆربۆن فه‌لسه‌فه‌ی ده‌خوێند، ئاشنای ئه‌و نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفانه‌بوو كه دواتر كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ڕێڕه‌وه هزری و فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی جێهێشت. له‌ناویاندا ده‌كرێت ئاماژه به (جان هیپۆلیت، میشال بوتور، میشال تۆرینیه، فرانسوا شاتلیه) بده‌ین. دواتر كتێبێكی بۆ ئه‌وه‌ی دوایی ته‌رخانكرد و تێیدا پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه عه‌قڵگه‌راییه‌كه‌ی كردووه كه فرانسوا ئیڤالد له‌ئاستیدا وتویه‌تی :"ده‌ڵێت فرانسوا شاتیله عه‌قڵگه‌راییه".
عه‌قڵیش لای جیل دولوز به‌ر له‌هه‌رشتێك زه‌ڕوره‌ته، له‌هێزه‌وه به‌ره‌و ئه‌و كاره ده‌چێت كه به‌ر له‌په‌شێوی ده‌گرێ و تارمایی بێئومێدیش دوورده‌خاته‌وه و رێگه‌ش به‌پێوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌دات تاكو هیچ كه‌سێك جێنه‌هێلێ ببێت به قوربانی نه‌رێنی. به‌لكو رێگای پێده‌دات هێزه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه، عه‌قڵ لێوه‌شاوه (لیاقه) و چاكه (گیبه) یه. لێوه‌شاوه‌یه چونكه مه‌رجی یه‌كسانی راسته‌قینه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه. چاكه‌شه چونكه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه یارمه‌تی مرۆڤ بدات بۆ ده‌رچوون له تۆنێلی بێئومێدی. هه‌روه‌ها هه‌لی نوێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌شی پێده‌به‌خشێ".
له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه جیل دولوز وه‌ك مامۆستای فه‌لسه‌فه له‌په‌یمانگه‌كانی دواناوه‌ندی دواتریش وه‌ك مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی سۆربۆن و پاشانیش وه‌ك توێژه‌ر له (سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) كاریكرد. كه تا ساڵی 1964 له‌و كاره‌ی دوایی ماوه. له‌ساڵی 1962 میشال فۆكوی ناسی كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی (جیاوازی و دووباره‌كردنه‌وه) و (لۆژیكی واتا) فۆكو له‌ئاستیدا وتی : "سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی دیولوزییه". وشه‌كه له‌دولوز وه‌رگیراوه.
له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ناوی جیل دولوز له‌بواری فه‌لسه‌فه دره‌وشاوه، دوای ئه‌وه‌ی كتێبێكی له‌باره‌ی نێتشه بلاوكرده‌وه كه بووه مایه‌ی گفتوگۆكردن. تێیدا نووسیویه‌تی (ئێمه، خوێنه‌رانی نێتشه، پێویسته له‌چوار راڤه‌كردنی هه‌ڵه دووركه‌وینه‌وه. یه‌كه‌م راڤه‌كردن له‌باره‌ی ئیراده‌ی هێزه (بڕوابوون به‌وه‌ی ئیراده‌ی هێز واتای {ئاره‌زووكردن له هه‌ژموون} یاخود {ئاره‌زووكردن له‌هێز} ده‌گه‌یه‌نێ. دووه‌میشیان له‌باره‌ی لاوازه‌كان و به‌هێزه‌كانه {بڕوابوون به‌وه‌ی زۆرترین (هێز) له سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت به‌هێزه‌كان بن}. سێیه‌میشیان له‌باره‌ی راهاتنی تاهه‌تایی {بڕوابوون به‌وه‌ی كاره‌كه په‌یوه‌سته به‌بیرۆكه‌ی كۆن، له‌یۆنانییه كۆنه‌كان و له‌هیندییه كۆنه‌كان و له‌بابلییه كۆنه‌كان وه‌رگیراوه. واتا بڕوابوون به‌وه‌ی كاره‌كه په‌یوه‌سته به‌سوڕانه‌وه، یاخود به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خودی شته‌كه. چواره‌میش له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دواییه {بڕوابوون به‌وه‌ی ئه‌و كارانه زیاده‌ڕۆییان تێدایه، یاخود به‌هۆی شێتی، له‌به‌ها داماڵراون}.
له‌ساڵی 1969 جیل دولوز به فیلیكس گیتاری گه‌یشت، به‌یه‌كه‌وه ساڵانێكی درێژ كاریان كرد. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش وه‌های نووسیوه (فیلیكس گیتاری و من وه‌ك دوو كه‌س هاریكاری یه‌كتریمان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئێمه وه‌ك دوو لق وابووین كه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن تاكو به‌یه‌كه‌وه ببنه لقی سێیه‌م كه ئێمه‌بووین). دولوز له‌گه‌ڵ فیلیكس گیتاری زۆر توێژینه‌وه‌ی كرد. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كتێبی گرنگی نووسیوه له‌وانه (پێچه‌وانه‌ی ئۆدیپ) كه میشال فۆكو وه‌های ده‌بینی ئه‌وه به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر ئاستی هزر ده‌كات. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش به‌رجه‌سته‌ن له گۆشه‌گیره‌كانی سیاسه‌ت و له‌تێكۆشه‌ره تووڕه‌بووه‌كان و غه‌مباره‌كان و له‌تیرۆریستانی تیۆرییه‌كان، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌سیسته‌می ئاڵوگۆڕی سیاسه‌ت و وتاری سیاسی و بیرۆكراتی شۆڕش و فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رجه‌سته‌ن له ته‌كنیكیه‌تی ئاره‌زووكردنی ئه‌وانه‌ی مایه‌ی به‌زه‌یین، واتا زانایانی ده‌روونی و زانایانی سیمیۆلۆژیا، كه ئه‌وان هه‌موو نیشانه‌كان، هه‌موو دیارده‌یه‌كی رازیكه‌ر تۆمارده‌كه‌ن، و ده‌یانه‌وێت رێكخراوی هه‌مه‌جۆر بهێننه‌وه باریه‌ك، به‌مه‌به‌ستی ملپێكه‌چكردنی بۆ یاسای دوانه‌یی لێكدان له‌وه‌ی كه كه‌مه یان نه‌بووه.
هه‌رچی دوژمنی سێیه‌م و سه‌ره‌كی و ستراتیژیشه، فاشییه‌ته، به‌ڵام فاشیه‌تییه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له موسۆلینی و هیتله‌رنا كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یزانی چۆن جه‌ماوه‌ر كۆبكاته‌وه و چۆنیش ئاره‌زووه دیار و شاراوه‌كه‌یان ئیستیغلال بكات. به‌ڵكو فاشییه‌تی شاراوه‌یه له‌ناو هه‌مووماندا كه به‌سه‌ر بیر و ره‌فتاره‌كانی رۆژانه‌مان داده‌دات. ئه‌و فاشییه‌ته‌ی وه‌هامان لێده‌كات ده‌سه‌ڵاتمان خۆشبوێت و حه‌ز له‌هه‌مان ئه‌و شته بكه‌ین كه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووین و ئیستیغلالمان ده‌كات.
له‌ساڵی 1977 جیل دولوز كتێبێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌سپینوزا ده‌ركرد. سه‌باره‌ت به‌و كتێبه‌شی وتی : "له‌باره‌ی سپینوزا به‌جدی كارم كردووه، به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌كانی مێژووی فه‌لسه‌فه، كه‌چی ئه‌مه ئه‌وه وه‌های لێكردووم وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌م ته‌وژمێكی با هه‌بێ له‌دواوه به‌گێسكی ئه‌فسوناوی پاڵ به‌و و به‌م بنێ له‌وانه‌ی كتێبێك له‌كتێبه‌كانی ده‌خوێننه‌وه و دواتر ناچاریان بكات سواری ببن. بڕواناكه‌م ئێمه له تێگه‌یشتنی سپینوزا ته‌واوبووبین، منیش له‌و رووه‌وه زیاتر نیم له كه‌سانی دیكه". جیل دولوز به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی سپینوزای كردووه (له‌توانای فه‌یله‌سوف دایه به‌گوێره‌ی شێوه‌ی گۆشه‌گیری ته‌نیا یاخود تارمایی، یان رێبوار، له‌وڵاتی جۆراوجۆر نیشته‌جێبێ، یاخود له‌هوتێله بچووكه‌كان ببێته كرێچی، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان هه‌رگیز سپینوزا وه‌ها نه‌هێنینه پێش چاو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده جوله‌كه‌ی داخراو پچڕاندبێ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو ناوه‌نده لیبرالییه كراوه‌كانی گریمانه‌یی. چونكه ئه‌و بۆ هه‌ر شوێنێك چووبێ، هه‌رده‌م له‌بڕێكی دیاریكراو له‌به‌خت بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی ده‌یه‌ویست داوانه‌ده‌كرد، به‌وه‌ی به‌هه‌ندێك له‌لێبورده‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆی و له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی و ئاره‌زووه جیاوازه‌كانی بكه‌ن. ئه‌ویش بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و لێبوردنه ده‌دا له‌ڕوانگه‌ی پله‌ی دیموكراتی و پله‌ی راسته‌قینه‌یی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه یان ئه‌وی دیكه كه له‌ئه‌ستۆی بگرێت، یاخود پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه. هه‌روه‌ها له‌ڕوانگه‌ی مه‌ترسی كه هه‌ڕه‌شه له تێكڕای مرۆڤایه‌تی ده‌كات".
جیل دولوز دوو كتێبیشی ته‌رخانكرد بۆ هه‌ریه‌ك له لابنبتز(*) و هیوم. ئامانجیشی له‌و كاره‌ی پێشكه‌شكردنی روونكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی نوێ و قووڵبوو بۆ ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه له‌ماوه‌ی جۆراوجۆری مێژوو كارییان له هزری مرۆڤایه‌تی كردووه. هه‌روه‌ها راڤه‌كردنه تایبه‌تییه‌كه‌شی بۆ فه‌لسه‌فه پێشكه‌شكردووه. له‌یه‌كێك له‌و دیمانانه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا سازكرابوو وتی : "فه‌لسه‌فه هه‌رده‌م واتای دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكه نوێیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ. منیش سه‌باره‌ت به‌ڕه‌تدانی میتافیزیك و مردنی فه‌لسه‌فه، هه‌رگیز هه‌ستم به‌هیچ جۆره دڵه‌ڕاوكه نه‌كردووه. له‌و بڕوایه‌شم فه‌لسه‌فه وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌یه كه به‌رده‌وام له‌ساتی ئێستا به‌كاره. ئه‌وه‌ش له‌داهێنانی چه‌مكه‌كان به‌رجه‌سته‌یه. هیچ كه‌سێكیش ناتوانێ له‌شوێنیدا ئه‌و كاره بكات". دولوز به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناسه‌كردنی فه‌لسه‌فه و ده‌ڵێت : "فه‌لسه‌فه ئاگاداركرنی (إبلاغیه) و رامانی (تأملیه) و نهێنیزانی (استبگانیه) نییه به‌ڵكو جوانه (خلاقه)، یاخود به‌سروشتی خۆی شۆڕشگێڕییه، چونكه هه‌رگیز له‌داهێنانی چه‌مكه نوێیه‌كان دانابڕێت. چه‌مكیشه رێگه له‌بیرۆكه ده‌گرێ له‌وه‌ی ببێته بۆچوون و گفتوگۆ و زۆربڵێیی ".
به‌ر له‌مردنیشی به‌دوو ساڵ جیل دولوز له‌گه‌ڵ دیدیه ئیریبۆن له‌باره‌ی پرسه فه‌لسه‌فییه‌كان و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی هزری، دیمانه‌ی كرد. له‌و دیداره باسی له‌نووسین كرد و وتی : "من دژی كه‌س نانووسم، یاخود دژی شتێك. به‌لای من نووسین جولانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌رێنییه. واتا گرنگی به‌وه ده‌دات كه ئێمه شه‌یدایین و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش نادات دژایه‌تی ئه‌وانه بكات كه رقمان لێیانه. نووسینی راسته‌قینه‌ش ئه‌و جۆره‌یه كه پاشمله‌باسكردن له‌خواره‌وه داده‌نێت و دزێوترین ئاسته‌كانی نووسینیشه. راسیته نووسین په‌یوه‌سته به‌وه‌ی شتێك هه‌یه شایه‌نی ئه‌وه نییه له‌و پرسه‌ی كه ئێمه حه‌ز له باسكردنی ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش رازی نیین. له‌توانامدایه له‌و جۆره باره‌دا بڵێم من ده‌نووسم دژی بیرۆكه‌ی ئاماده‌كراو. ئێمه‌ش هه‌رده‌م و به‌رده‌وام ده‌نووسین دژی بیرۆكه ئاماده‌كراوه‌كان".
دولوز له‌باره‌ی سارته‌ر ده‌ڵێت: "سارته‌ر به‌لای من هه‌موو شتێكه. ئه‌و به‌شتێكی هه‌ڵاوێژی جیاوازه. له‌كاتی ماوه‌ی داگیركاری نازییه‌كان بۆ پاریس، هه‌ڵوێستی سارته‌ر رێگه‌ی ژین بوو له‌بواری هزری. ئه‌وانه‌ی گله‌یشیان لێ‌كرد له‌وه‌ی رێگه‌ی داوه به‌ده‌رهێنه‌ران ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌ی ده‌ربهێنن كه له‌و ماوه‌یه‌دا نووسی، ئه‌وان ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌یان نه‌خوێندبۆوه، له‌وانه شانۆگه‌ری (مێش) كه به‌میوزیكی فردی(**) ده‌چێت كه له‌به‌رامبه‌ر نه‌مساییه‌كان ده‌یژه‌نی. ئیتاڵییه‌كانیش كه گوێیان لێده‌بوو هاواریان ده‌كرد (براڤۆ) چونكه ته‌واو ده‌ركییان ده‌كرد گوزارشت له‌ساتی به‌رگریكردن ده‌كات. ئه‌وه‌ش گونجاوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی سارته‌ر".
دولوز ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "سارته‌ر هه‌موو كه‌سه‌كانی نه‌وه‌ی سه‌رده‌می منی سه‌رسامكرد. رۆمان و شانۆگه‌ری نووسیوه. هه‌مووان لاساییان ده‌كرده‌وه. زۆریشیان هێرشیان ده‌كرده‌سه‌ری. به‌ڵام من زۆر شاگه‌شگه‌بووم پێوه‌ی. له‌و بڕوایه‌شم ئه‌و شتێكی نوێی هه‌بوو كه زه‌مه‌ن ناتوانێ كاری تێبكات. ئه‌و هه‌رده‌م نوێ بوو". دولوز له دیمانه‌یه‌كیش له‌باره‌ی شۆڕشی به‌هاری 1968 ی قوتابییان به‌و جۆره قه‌سه‌ی كرد : "ئه‌و ماوه‌یه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندبوو به‌لای من. خۆ ئه‌گه‌ر ژیانیشم به‌وانه خه‌ریك كردبا ئه‌وسا ده‌متوانی بڵێم له‌وێدا ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ژار بوو، ئه‌ویش ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه. دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و جه‌نگه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره روویدا له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی. دواتر بیابان ساڵه‌كانی په‌نجاكانی داگرت. ئینجا له‌نوێ ماوه‌یه‌كی به‌هێز هات. ئه‌ویش له‌شه‌شته‌كانبوو، (ته‌وژمی سینه‌مای نوێ و رۆمانی نوێ). له‌فه‌لسه‌فه‌ش میشال فۆكو و لاكان هه‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا جولانه‌وه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جۆراوجۆر روویدا. به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه گه‌ڕاینه‌وه بۆ بیابان، به‌ڵام ئه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاراسته‌كه‌ی كارلێك ناكات، بۆیه له‌سه‌رمانه دوو حاڵه‌ت دیاری بكه‌ین. سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه به‌شێكی گه‌وره‌ی كاره‌كانیان ته‌واوكردووه ده‌كرێت بڵێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا گرفت نییه، چونكه ده‌توانن به‌رده‌وامبن له نووسین و بیابان تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وانه‌ش كه ته‌مه‌نیان كه‌متره باره‌كه به‌كاره‌ساتی راسته‌قینه دانانرێت چونكه له‌دایكبوون و گه‌یشتن، دوو كاری قوورسن له‌سه‌رده‌می قه‌یرانه‌كان و ده‌ستبه‌تاڵی".
(*) مه‌به‌ستی گۆتفرید لایبنتز یاخود لیبنتزی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانییه. (وه‌رگێڕ)
(**) مه‌به‌ستی (جوزپینی فورتینینۆ فرانشیسكۆ ڤێردی 1813 - 1901) یه كه به‌بلیمه‌تترین میوزیككاری سه‌ده‌ی نۆزده له‌وڵاتی ئیتاڵیا و یه‌ك له‌دیارترین ئۆپێرانووس و ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكه‌ری میوزیك له‌جیهان داده‌نرێت. گرنگییه‌كی ئۆپێراكانی بۆ ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆ ئازادیخوازی و یه‌كبوونه‌وه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا ده‌یانگێڕا، كه ئه‌وسا له‌ژێر ده‌ستی نه‌مسا دابوو.
(نووسینی/ حه‌سونه موسباحی ، وه‌رگێڕانی/ ئاكۆ عه‌بدوڵا)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.