Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 06:53

لە هێرشێكدا بۆ سەر قوتابخانەیەك 38 قوتابی كوژران

کوردستان TV
100%

گرووپێكی یاخی بەناوی هێزەكانی هاوپەیمانی دیموكراسیی هێرشی كردە سەر قوتابخانەیەكی ناوچەی مپۆندوی سنووری ئۆگەندا-كۆماری كۆنگۆی ديموكرات و ئاگری لە بەشە ناوخۆیی قوتابخانەكە بەردا.
سیلیڤێست ماپۆزی، بەڕێوەبەری ناوچەی سنووری مپۆندوی-لهوبیریها، ، ئاماژەی بەوە كرد كە 41 تەرمیان لە قوتابخانەكە هێناوەتەدەرەوە، لەوانەیش 38یان قوتابین.
ماپۆزی باسی لەوە كرد قوتابییەكان بەهۆی سووتان، گولله‌ یان چەقۆ لێدانەوە گیانیان لەدەستداوە و، سێ كەسەكەی دیكە یەكێكیان كارمەندی ئاسایش بووە و دووانەكەی دیكەش ئەندامی كۆمەڵگە خۆجێییەكە بوون.
هاوكات سوپای ئۆگەندا شوێن ئەنجامدەرانی هێرشەكە كەوتووە كە ژمارەیەكی زۆر كەسی رفاندووە.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.