لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ هۆگۆ لۆرێس گۆڵپارێزی یەكەمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند. كه لۆرێس گۆلپارێزی سه‌ره‌كی كه‌له‌شێره‌كان بوو
بەپێی زانیارییەكانی پێگەی فووت مێركاتۆ دیدیه دیشامپی راهێنه‌ر مایك ماینان گۆڵپارێزی ئەی سی میلانی ئیتالی وەك گۆڵپارێزی یەكەم هەڵبژارد لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات و برێس سامبا گۆڵپارێزی یانەی لانسی فەڕەنسی وەك گۆڵپارێزی دووەمی هەڵبژاردەكەی دیاریكرد.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی شكست هاتن و پلەی دووەمیان مسۆگەر كرد و له جامی جیهانی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌ی روسیاش نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ریزبەندی گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەكەی دیاریكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.