له‌پالاوتنه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی یۆرۆی داهاتوو هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به تۆمار كردنی سێ گۆڵ سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له هه‌لبژارده‌ی جه‌به‌ل تارقی میوانداری به‌ده‌ستهێنا.
یاریه‌یكه له‌سه‌ر یاریگای ڤیكتۆریا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی سێ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ فه‌ره‌نسا تۆمار كرد، له دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كرد‌و كلیان مباپێ به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌حێی كرد‌و كه‌له‌شێره‌كانی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت ئه‌یمه‌ن مویلحی یاریزانی جه‌به‌ل تارق گۆلێكی به‌هه‌له له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و فه‌ره‌نسای كرده خاوه‌ن گۆلی سێیه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه كۆتایی پێ هات و فه‌ره‌نسا به سێ سه‌ركه‌وتن و نۆ خال پێشه‌نگی كۆمه‌له‌ی دووه‌می گرتووه، جه‌به‌ل تارقیش هیچ حالێكی نیه‌و له پله‌ی پێنجه‌م دێت .
هه‌ر له میانی پالاوتنه‌كانی یۆرۆی دوو هه‌زارو بیست و چوار‌و له‌گه‌ری سێیه‌می پالاوتنه‌كان هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌لبژارده‌ی ماڵتای موانداری برده‌وه .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ناشیۆناڵ به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی هه‌شت ڤێردین ئاباب به‌هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد‌و ئینگلته‌رای له یاریه‌كه پێشخست ، له خوله‌كی بیست‌و هه‌شت ئه‌لێكسانده‌ر ئارنۆڵد گۆلی دووه‌می بۆ سێ شێره‌كه‌ی ئه‌وروپا زیاد كرد، چوار خوله‌ك دواتر هاری كین له رێگای لێدانی سزا گۆلی سێیه‌می بۆ ئینگلته‌را تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو سێ ناوبژیوان لێدانێكی دیكه‌ی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كرد‌و كالیۆم ویڵسۆن گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات ، ئینگلته‌را سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له پالاوتنه‌كان تۆمار كرد‌و به نۆ خال پێشه‌نگی كۆمه‌له‌ی سێیه‌می گرتووه، ماڵتاش خاوه‌نی هیچ خالێك نیه‌و له پله‌ی پێنجه‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی پالاوتنه‌كان و له گروپی هه‌شته‌م هه‌لبژارده‌ی دانیمارك له‌ناو یایگای خۆی میوانداری هه‌لبژارده‌ی ئێرله‌ندای باكووری كرد‌و زۆر به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای پاركن ستادیۆم له كۆبنهاگن به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل‌و حه‌وت جۆناس وێند گۆلێكی بۆ خاوه‌ن یاریكا تۆمار كرد ، كه ئه‌م گۆله‌ش به‌س بوو تا دانیمارك سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه له میوانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت .
دانیمارك دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له پالاوتنه‌كان به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش خال له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی هه‌شته‌م دێت ، ئێرله‌نداش سێ خالی هه‌یه‌و له پله‌ی پێنجه‌م و پێش كۆتایی كۆمه‌له‌كه دێت .
له‌یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی نۆیه‌می پالاوتنه‌كان هه‌لبژارده‌ی سویسرا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌ندۆرای میوانداری تۆمار كرد، یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای نیشتمانی له ئه‌ندۆرا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی حه‌وت ریمۆ ڤرێلێر گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد ، له خوله‌كی سی‌و سێ زه‌كی حه‌مدۆنی گۆلی دووه‌می بۆ سویسرا زباد كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستو حه‌وت مارسیۆ ڤیێرا گۆلێكی بۆ ئه‌ندۆرا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و سویسرا سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی نوسیه‌وه‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی بۆ نۆ خال به‌رزكرده‌وه ، ئه‌ندۆراش به تاكه خالێك له پله‌ی پێنجه‌م و پێش كۆتایی كۆمه‌له‌ی نۆیه‌م دێت .
له‌پالاوتنی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی داهاتوو فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را و دانیمارك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.