ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست (EMSC) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 پلە لە ڕۆژئاوای فەرەنسا ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەنتەرەكە، بوومەلەرزەكە بە دووری 12 كیلۆمەتر لە باكووری شارۆچكەی سێوگر كە ژمارەی دانیشتووانی 5.8 هەزار كەسە، تۆماركراوە.
ناوەندەكە لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ناوەندی بوومەلەرزەكە لە قووڵایی ٩ كم ڕوویداوە.
لە هەمان شوێن بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 3.1 پلە و لە قووڵایی 2 كیلۆمەتر تۆماركرا، دوێنێش بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلە هەمان ناوچەی گرتەوە.
هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكانی ئەم دواییە بڵاونەكراوتەوە.
بوومەلەرزەیەك لە ڕۆژئاوای فەرەنسا ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.