Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 22:34

نەتەوەیەکگرتووەکان: بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە یۆنان 500 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون

کوردستان TV
100%

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی یۆنان گواستووەتەوە 500 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.

ڤۆلکەر تورک، کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی نقومبوونی بەلەمێکی ماسیگرتن کە کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی دوورگەی مۆراـی وڵاتی یۆنان هەڵگرتبوو ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا 78 کەس گیانیان لەدەست داوە و 500 کەسیش بێسەروشوێن بوون کە ئافرەت و منداڵیش لە نێوانیاندایە.

ڕۆژی چوارشەممە 14ـی  06ـی 2023 بەلەمێکی ماسیگرتن کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی دوورگەی مۆراـی وڵاتی یۆنان نقومبوو، لە ڕووداوەکەدا 78 کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەست دا و 104 کەسیش ڕزگار کران.

ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنان ئاشکرایان کرد کە ئەوانەی ڕزگارکراون 47 کەسیان بەرەچەڵەک سووری، 43 کەسیان میسڕی، 12 کەسیان پاکستانی و دوو کەسیش فەڵەستینی بوون.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی Alarm Phone، نزیکەی 700 کەس لەناو بەلەمەکەدا بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.