بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریكا،ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلە لە كەناراوەكانی فلیپین ڕوویدا.
بوومەلەرزەكە بە قووڵایی 124 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی شاری كالاتاگان لە پارێزگای باتانگاس لە نزیك مانیلای پایتەخت ڕوویداوە.
لەوبارەیەوە ئیمیل مێندۆزا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كالاتاگان ڕایگەیاند، كاتێك بوومەلەرزەكە ڕوویدا، لەگەڵ تەواوی ئەندامانی كۆمیسیۆنی پۆلیس بەپەلە چوونەتە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ هەواڵێكی دەستبەجێ لەبارەی برینداربوون و زیانگەیاندن نەبووە، بەڵام دەزگاكانی بەرپرس لە بەڕێوەبردنی كارەساتەكان جووڵەیان كردووە بۆ شوێنی رووداوەكە.
بە گوتەی ڕۆناڵد تۆرێس، بەرپرسی بەڕێوەبردنی كارەساتەكان لە كالاتاگان، بوومەلەرزەكە لە نێوان 30 چركە بۆ خولەكێك بەردەوام بووە.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلە لەم وڵاتە ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.