Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 15:01

هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هێلکە؟؛ لە کۆتاییدا توێژینەوەیەک وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە

کوردستان TV
100%

پرسیاری "هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هێلکە"، لەمێژە دەخرێتەبەر گوێمان، لەکاتێکدا وەڵامەکەی نازانین، لێکۆڵینەوەیەک لەم دواییەدا زۆرترین ئەگەری گریمانەیەکی خستۆتەڕوو، ڕەنگە ببێتە هۆی شیکردنەوەی ئەو نهێنییەی کە هەبووە و لەمێژە مێشکی زۆر کەسی داگیرکردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەریتانی، توێژینەوەکە پشتی بە دەیان بەبەردبوو بەستووە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو باڵندە کۆنانەی کە باڵندەی مۆدێرن لێیانەوە هاتووە، لەوە دەچێت سەرەتا بەچکە بووبێت و پاشان هێلکەیان پیتاندبێت.

 بەپێی تیۆری پەرەسەندن، زانایان لەو باوەڕەدان کە دایناسۆرەکان ملیۆنان ساڵ پێش دەرکەوتنی مریشک بۆ یەکەمجار هێلکەیان داناوە، بەپێی ئەمەش هێلکە لە پێشتر بووە.

بەڵام توێژینەوە نوێیەکە دەریخستووە کە ئەو پەلەوەرە کۆنانەی کە مریشک لێیانەوە پەرەی سەندووە لە ڕاستیدا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا، بۆ قۆناغێکی پێشووتر لە پەرەسەندنی دایناسۆرەکان.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆکانی بریستۆڵ لە بەریتانیا و نانجینگ لە چین ئەنجام دراوە و 51 بەبەردبووی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە، لەگەڵ 29 جۆر پەلەوەری زیندوو.

لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە، ئەو جۆرە دێرینەی کە بە (ئەمنیۆتای) ناسراوە، کە نزیکە لە پەلەوەرەکان، هێلکەدانیان نەکردووە، بەڵکو بەچکەیان هەڵگرتووە و وەک کۆرپە لەدایکبوونە.

لە توێژینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە زۆرێک لە جۆرەکانی پەلەوەر لقیان لە ئامنیۆتەکانەوە هاتووە، وەک قومقومۆک مارمیلۆق، تیمساح و تەنانەت باڵندەکانیش، لەوەدەچێت بتوانن بەچکە هەڵبگرن و پێش بوونیان لەناو جەستەدا بیهێڵنەوە.

بەپێی ئەم توێژینەوە سەرئەنجام دەردەکەوێت کە هێلکە لە مریشکە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.