ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاروسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی دەستیكردووە بە وەرگرتنی چەكی ئەتۆمی تاكتیكی ڕووسی، كە بە وتەی خۆی هەندێكیان بەهێزترن لەو بۆمبە ئەتۆمیانەی كە ئەمریكا لە ساڵی 1945 بۆ سەر هێرۆشیما و ناگازاكی ژاپۆن بەكاری هێنا.
لوكاشینكۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕووسیا یەك كە لەلایەن كەناڵی تێلێگرامی ئاژانسی فەرمی بێلتا لە بیلاڕوس پەخشكرا گوتی: مووشەك و بۆمبمان هەیە كە لە ڕووسیا وەرمانگرتووە.
هەروەها بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز لوكاشینكۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بۆمبانە سێ ئەوەندە بەهێزترن لەوانەی (لەسەر) هیرۆشیما و ناگازاكی كەوتوونەتە خوارەوە.
هاوكات ڕۆژنامەی "سپۆتنیك"ی ڕووسی لە زاری لوكاشینكۆ بڵاویكردووەتەوە، كە بڕیاری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی تاكتیكی لە ئەگەری دەستدرێژیكردنە سەر ئەو وڵاتە دەدرێت و ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ دوودڵییەك نابێت و وەڵامدانەوەی دەستبەجێ دەبێت.
هەروەها لوكاشینكۆ "شەڕانگێزی" بە تاكە هۆكاری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی وەسف كرد و لە هەمان كاتدا هیوای خواست كە ناچار نەبێت بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات.
وەك لوكاشینكۆ ڕوونی كردەوە، چەكی ئەتۆمی تاكتیكی لە بێلاڕووس وەك ڕێگرییەك لە ئەگەری لەشكركێشی بۆ سەر خاكی كۆماری بیلاروسیا دانراوە.
گوتیشی: هیچ وڵاتێك نایەوێت شەڕی وڵاتێك بكات كە چەكی (ئەتۆمی) لەو جۆرەی هەبێت،چەكە ئەتۆمییەكانیش لە بێلاڕووس بڵاودەكرێنەوەو لە یەك شوێندا هەڵناگیرین.
سەرۆكی بیلاڕوس كاتی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی ڕووسیا دیاریدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.