Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 08:51

بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە پیشەی دەرمانسازەکانیش دەکەوێتە مەترسییەوە

کوردستان TV
100%

توێژەرانی زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکی ئەگەری دروستکردنی دەرمانی پزیشکییان لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە زیرەکی دەستکرد لە کەمکردنەوەی تێچووی دروستکردنی دەرمانەکە و کورتکردنەوەی ماوەی بەرهەمهێنانی یارمەتیدەر دەبێت و بەمزووانە کۆمپانیاکانی دەرمان دەتوانن لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە چارەسەری پێشکەوتوو دروست دەکەن.

توێژەرانی زانکۆی ئۆهایۆ چوارچێوەیەکی زیرەکی دەستکردیان هێناوەتە ئاراوە بە ناوی G⊃2;Retro کە توانای پرۆسێسکردنی کۆمەڵێک کارلێکە کیمیاییە ئەگەرییەکانی هەیە.

بە وردی ئەو کارلێکانە هەڵدەبژێرێت کە باشترین کاریگەرییان دەبێت بۆ دروستکردنی دەرمانێکی دیاریکراو، بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی زیرەکی دەستکرد لە بەرهەمهێنانی دەرمان، توێژەران توێژینەوەیەکیان ئەنجام دا بۆ ئەوەی بزانن ئایا G2Retro دەتوانێت بە وردی پێکهاتەکانی چوار دەرمان دیاری بکات.

دەرمانەکە بۆ چارەسەری کەمخوێنی و نەخۆشیەکانی پێست و سستبوونی دڵ، بەکاردەهێنرێت، توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەنجامەکان لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بوون.

پێش ئەم هەنگاوە کۆمپانیایەکی دیکەی ژاپۆنی سەرکەوتوو بوو لە بەرهەمهێنانی چارەسەرێکی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر لەڕێگەی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد.

بە گوتەی توێژەران ئەم هەنگاوە یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو تەنۆلکانەی کە ڕەنگە کارلێک لەگەڵ پڕۆتینەکانی نەخۆشییەکە بکات، زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ئەو دەرمانە دیاری بکات کە پێویستە بۆ هێرشکردنە سەر نەخۆشییەکە.

زانست و تەکنۆلۆژیا تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.