سەرۆکی پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە دادگەی مەیامی و ڕووبەڕووی دادگە دەکرێتەوە بە تۆمەتی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ نهێنیی و بەڵگەنامەکانی حکوومەتی ئەمریکا.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 06ـی 2023 دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووی دادگە دەکرێتەوە، کە 37 تۆمەتی ئاراستە کراوە و پەیوەندییان بە گواستنەوەی نایاسایی دەیان بەڵگەنامەی نهێنیی هەیە لە کاتی دەرچوونی لە کۆشکی سپی.
ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی دەوروبەری دادگەی مەیامی توندتر کراون، چاوەڕوان دەکرێت ڕێکاری فەرمی بگیرێتەبەر بۆ ڕاگەیاندنی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە و دەرفەتی وەڵامدانەوەی تۆمەتەکانی پێ دەدرێت.
دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکادا کە لەلایەن دەستەی دادوەری گەورەی فیدراڵیەوە تۆمەتبار بکرێت.
بەگوێرەی تۆمارەکان، بەڵگەنامە نهێنییەکانی حکوومەت بەشێکیان پەیوەندی بە ئەتۆم، زانیاریی پەیوەست بە چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لەخۆگرتووە، جگە لەمەش بەشێکیان پەیوەست بووە بە وردەکاریی لەبارەی توانا ئەتۆمییەکانی وڵاتێکی بیانی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.