Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:52

دیدارێكی شیعری له‌ سۆران ساز ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیریی و هونەری سۆران، لە ژێر چاودێری هەلگورد شێخ نەجیب، سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەکاری دەکات بۆ سازدانی  چالاکی دیداری شیعری.
یوسف عومەر بەرێوەبەری رۆشنبیریی و هونەری سۆران لەمبارەوە رایگەیاند" رەزامەندی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگیراوە بۆ ساز کردنی دیداری شیعری، لەم چوارچێوەیەشدا، نزیکەی 20 شاعیر لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و هەندێک لە قەزاکان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشدار بوون".
یوسف عومەر زیاتر گووتی " خەریکی ئامادەکارییەکانین و هەوڵ دەدەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەم دیدارە ساز بکەین".
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.