Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 18:21

زانایەکی ناسا نهێنیی بوونی ژیان لەسەر مانگ ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

زانایەکی باڵا لە ئاژانسی ئاسمانی ناسا ئاشکرای دەکات کە دەکرێت ژیان لەسەر مانگدا هەبێت، هۆکارەکەشی بۆ کردەوەکانی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە.

پراباڵ ساکسێنا، لێکۆڵەری هەسارەکان لە سەنتەری فڕینی بۆشایی ئاسمانی گۆدارد لە ناسا لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی Space.com ڕایگەیاند: مرۆڤ و تەکنەلۆژیا کە زیاتر لە 50 ساڵە بوونی هەیە، مانگیان بە ژیان پیس کردووە.

ڕاشیگەیاند: یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین شتەکان کە تیمەکانمان دۆزیویانەتەوە ئەوەیە کە جەمسەری باشووری مانگ خاوەن تایبەتمەندیی مانەوە و تەنانەت گەشەکردنی هەندێک لە بەکتریاکانە.

باسی لەوەش کردووە کە ئێستا کار دەکەین بۆ ئەوەی تێبگەین کە کام زیندەوەر گونجاوترینە بۆ مانەوە لەم جۆرە ناوچانەدا و کام ناوچە لە ناوچە جەمسەرییەکانی مانگ گونجاوترە بۆ ژیان.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو پیسبوونەی بەهۆی گەشتەکانی مرۆڤ بۆ سەر مانگ دروست بووە، لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا جۆرێک لە ژیانی بۆ بوونەوەرەکانی دیکە دابین کردووە.

بڕیارە لە تشرینی دووەمی 2024 مرۆڤ جارێکی دیکە گەشت بۆ سەر مانگ بکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناسا لەڕێگەی ئارتەمیس.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.