Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 07:54

وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن: شا رایسپاردووین له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ پێ بده‌ین

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دیدار و هەفتەی تەندروستی کوردستانی - ئوردنی ده‌ستی پێكرد. 
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی حوزەیرانی 2023، بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. فیراس ئیبراهیم ئەلهواری، وەزیری تەندروستی ئوردن، و وه‌زیرانی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و  ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئوردنی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق   دیدار و هەفتەی تەندروستی کوردستانی - ئوردنی لە هەولێر ده‌ستی پێكرد.
 له‌ دیداره‌كه‌دا  فیراس ئه‌لهه‌واری، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و  ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم كه‌ له‌ هه‌ولێرم و به‌شداری له‌و دیداره‌ ده‌كه‌م، بۆ پەرەپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئوردن لە کەرتی تەندروستی.
گوتیشی: ئێمە ئامادەیيمان هەیە  لە کەرتی تەندروستی پاڵپشتی و هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین، ئوردن و هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن ، پێشووتریش هاوكاریی باشمان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێم هه‌بووه‌.
 فیراس ئه‌لهه‌واری، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن گوتیشی: شای ئوردن رایسپاردووین له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ پێ بده‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.