Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:07

29 ھەزار و 121 کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە

کوردستان TV
100%


نێردەی حەجی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا 29 ھەزار و 121 کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە.

نێردەی حەجی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە کۆی ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئەنجامدانی فەریزەی حەجن، تا ئێستا 29 ھەزار و 121 کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە.

راشیگەیاندووە کە لەو ژمارەیە، 16 ھەزار و 918 کەسیان دوای ئەوەی سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری مەدینەی منەوەرە-یان تەواوکرد، یەکەم روکنی فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە شاری مەککە و 12 ھەزار و 203 کەسەکەی دیکەیش بۆ بەجێگەیاندنی یەکەم روکنی فەریزەی حەج لە شاری مەدینەی منەوەرن.

باسی لەوەش کردووە کە بەڕێکەوتنی کاروانی حاجیانی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگای فڕۆکەخانەکان و دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ سعوودیە بەردەوامە.

پێشتر دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندبوو کە 37 ھەزار کەس لە عێراق دەتوانن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، بچنە سعوودیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.