Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:03

هونه‌رمه‌ند (كاوه‌ ئه‌حمه‌د میرزا) به‌سه‌ركرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتۆر سالار عوسمان له‌ شاری سلێمانی له‌ ته‌ندروستیی هونه‌رمه‌ند (كاوه‌ ئه‌حمه‌د میرزا)ی پرسییه‌وه‌.
  دكتۆر سالار عوسمان به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند و  نووسه‌ر ( كاوه‌ ئه‌حمه‌ میرزا )ـی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی كرد، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشه‌ و باری ته‌ندروستیی باش نییه‌،
له‌دیداره‌كه‌دا هیوای سه‌ڵامه‌تی بۆ خواست و پشتیوانیی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ هه‌ر هاوكاری و پێویستییه‌ك و هیوای ئه‌وه‌ی بۆ خواست به‌زوویی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێو گۆڕه‌پانی كاره‌ هونه‌رییه‌كان
هونه‌رمه‌ند ( كاوه‌ ئه‌حمه‌د میرزا ) له‌ ساڵی 1940 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌.
به‌هۆی حه‌ز و خولیای زۆری بۆ كاری هونه‌ری و سیناریۆ و دراما، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌نجیه‌تییه‌وه‌ هاتۆته‌ ناو ئه‌م بواره‌وه‌ و زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ دونیای هونه‌ری كوردیدا ده‌ژی و زۆرینه‌‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بوونه‌ته‌ یاده‌وه‌رییه‌كی شیرین.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.