Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:05

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 145 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ شەممە،نرخی 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 500 دینار .
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 145 هەزار و 800 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش بە 145 هەزار و 700 دینار بووە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.