Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:20

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و كاسپه‌ر رۆدی نه‌رویجی گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ڕۆلاند گارۆس

کوردستان TV
100%


نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ڕۆلاند گارۆس، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە ڕکابەرە ئیسپانییەکەی کارلۆس ئەلکارازی بردەوە.
جۆکۆڤیچی ژمارە سێی جیهان بە بەهێزی دەستی بە یارییەکە کرد و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی 6-3 کۆتایی پێهێنا، بەڵام ئیسپانییە ژمارە یەکەکەی جیهان لە کۆمەڵەی دووەم هاوسەنگی خۆی وەرگرتەوە و بە ئەنجامی 7-5 یارییەکەی بردەوە
لە کۆمەڵەی سێیەمدا جۆکۆڤیچ دۆخەکەی چاککردەوە و سودی لە پێکانەکەی ئەلکاراس وەرگرت و بە ئاسانی یارییەکە بە ئەنجامی 6-1 یەکلاییکردەوە، دوای ئەوەی یارییەکە بۆ چەند خولەکێک ڕاگیرا تا ئەو کاتەی یاریزانە ئیسپانییەکە چارەسەری بۆ کرا
جۆکۆڤیچ لە کۆمەڵەی چوارەمدا لەسەر ڕێگایەکی کراوە بوو و بە ئاسانی یارییەکەی بە ئەنجامی ٦-١ یەکلاییکردەوە
ئەستێرە سربییەکە هەوڵدەدات سێیەم نازناوی پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی بووه‌ پاڵەوانی  2016 و 2021.
هەروەها جۆکۆڤیچ ئاواتەخوازە بەردەوام بێت لە نووسینی مێژوو و هاوبەشییەکەی لەگەڵ ڕافایل نادالی ئیسپانی کە بەهۆی پێکانەوە لە پاڵەوانێتییەکەدا به‌شداری نه‌كرد، سەبارەت بە ژمارەی نازناوه‌كانی گراند سلام، چونکە هەریەکەیان خاوەنی 22 نازناون.

کاسپەر ڕودی نەرویجی لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسادا بە ئەنجامی 6-3 6-4 6-0 لە ئەلێکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی بردەوە .
هەردوو یاریزانەکە لە سەرەتای کۆمەڵەی یەکەمدا زۆر به‌هێز ده‌ركه‌وتن، بەڵام ڕود - کە لە یاری کۆتایی ساڵی 2022 بە ڕافایل نادال دۆڕا - نه‌بده‌وبست وابه‌ئاسانی ئه‌و یاریه‌ش له‌ده‌ست بدات
زڤێرێڤ کە لە پلەی 22ی پاڵەوانێتییەکەدا بوو دوای پێکانێکی زۆر لە بەستەرەکانی پاژنەی پێیدا کە لە قۆناغی پێش کۆتایی 2022 لەسەر ئەم یاریگایە ڕوویدا،له‌م یاریه‌دا هەندێک وردەکاریی لە تواناکانی خستەڕوو، بەڵام نەیتوانی بۆ ماوەیەکی درێژ ئاستی خۆی لە یارییەکەدا بپارێزێت .
ڕود، پلەی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە، ڕووبەڕووی نۆڤاک جۆکۆڤیچ دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، چونکە هیوادارە جاری سێیەم لە یاری کۆتایی گراند سلام بەختەوەرتر بێت، دوای ئەوەی لە یارییەکەی ڕۆلاند گارۆس بە نادال دۆڕا، لە ئەمریکاش بە کارلۆس ئەلکاراز دۆڕا دوای سێ مانگ یاری کۆتایی کراوە.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.