Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:03

شێروان دووبەردانی: ڕێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان کراوە

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو پرسانەی کێشەیان لەسەربوو کراوە و ئەندامانی پەرلەمان دەچنەوە هۆڵی کۆبوونەوەکان.

نزیک کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو هەینی 09ـی 06ـی 2023 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە دەستی پێ کرد، ئەمەش بەهۆی کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر بەشێک لەو بڕگە و ماددانەی کە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کراون، لەمبارەیەوە شێروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسانەی کێشەیان لەسەربوو کرا و ئێستا پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و لێژنەی دارایی دەست بە خوێندنەوەی ماددەکانی بودجە دەکات و دەنگ لەسەر دەدرێت.

ڕاشیگەیاند: ڕێكکەوتن لەسەر بڕگەکانی ماددەکانی 13 و 14 کرا کە بەشێكی کێشەی دروست کردبوو، بڕگە نادەستووری و نایاساییەکان لابران.

هەر سەبارەت بەو بڕگانەی لە ماددەکانی 13 و 14ـی پڕۆژەیاسای بودجەدا کێشەیان لەسەر بوو شێروان دووبەردانی گوتی: هەموو لایەنە سیاسییەکان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەو بڕگەکان نادەستووری و نایاسایین.

سەبارەت بەو بڕگەی تایبەت بوو بە دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە ئەو بڕگەیە هەڵگیرا. جەختیشی کردەوە کە وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق زۆر هەوڵمان دا وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق پارە بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخان بکات، بەڵام ڕەتیان کردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.