Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 14:05

ئەم تۆمەتبارە بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ 8 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتوونی لە کچێک سەندبوو

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کردووە، بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی کچێک، هەروەها بڕی 8 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتوونی لە کچەکە سەندووە.

ئەمڕۆ هەینی 09ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە کچێک کردبوو، ھەروەھا بڕی 8 هەزار دۆلار (80 وەرەقە) و بڕێک ئاڵتوونی لە کچەکە سەندبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

ڕاشیگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە دەستگیر بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و پێشینەی تاوانی دیکەی ھەیە، ھەروەھا دانی بەوەدا ناوە کە لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیدا، پارە و ئاڵتوونی لە چەند کچێکی دیکە سەندووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبار (ھ. س. م) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپبەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.