Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 02:44

ئێران 3 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ هاووڵاتی كورد له‌ به‌ندینخانه‌ی ئورمییه‌ جێ به‌جێكرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی6ی2023، سزای سێدارەی لانی کەم سێ بەندکراو، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندینخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ناسنامەی دوو کەس لەبەندکراوانە بەناوەکانی جەعفەر محەممەدپوور، تەمەن 43 ساڵ و خەڵکی سەردەشت و قوباد فەرهادی خەڵکی کرماشان ئاشکراکراوە و لە ئێستادا هەنگاو لە هەوڵی زانینی ناسنامەی کەسی سێیەمدایە".
ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان دەستبەسەرکرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئەم بەندکراوانە دوایین دیدارییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامدابوو.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" جەعفەر محەممەدپوور و قوباد فەرهادی هەر دوویان خێزاندار و باوکی چەند منداڵ بوون".
لە لایەکی دیکە و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، سزای سێدارەی پەروین مووسەوی کە لەسەر هەمان تۆمەت سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووەوە، بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ هاووڵاتییە لە میدیاکانی نزیک لەحکوومەت و بەتایبەتی میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی بڵاونەکراوەتەوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.