Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:36

پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە توركیا ئاشکرا دەبێت

کوردستان TV
100%


سبەی شه‌ممه‌10ی6ی2023" کاتژمێر 10ی شه‌و  بە کاتی هەولێر لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئینتەرمیلان کە نوێنەرایەتیی ئیتاڵیا دەکات رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

سبەی لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا کە تێیدا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئینتەرمیلان کە نوێنەرایەتیی ئیتاڵیا دەکات رووبەڕووی یەک دەبنەوە، پاڵەوانی ئەم وەرزە دیاری دەکرێت.

یارییەکە کاتژمێر10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک له‌وڵاتی توركیا دەست پێ دەکات.

ناوبژیوانی پۆڵەندی شیمۆن مارچینیاک یارییەکە بەڕێوە دەبات. پاوێل سۆکۆڵنیکی و تۆماس لیستکیڤیچ'یش وەک یاریدەدەری ناوبژیوان لە یاریگا ئامادە دەبن. ئیستڤان کۆڤاچی رۆمانیش دەبێتە چوارەم ناوبژیوانی یارییەکە.

یارییەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی TV8 و EXXEN پەخش دەکرێت.

- لەکاتێکدا مانچستەر سیتی چاوی لەوەیە یەکەم نازناو ببباتەوە، ئینتەر میلان بەدوای نازناوی چوارەمدا دەگەڕێت

لە یاری کۆتاییدا مانچستەر سیتی هەوڵ دەدات بۆ یەکەمجار نازناوەکە بەدەست بهێنێت و ئینتەر میلان'یش دەیەوێت بۆ چوارەمین جار لە مێژووی خۆیدا جامەکە بباتەوە.

یانەی مانچستەر سیتی کە لە وەرزی2020 - 2023 یەکەم یاری کۆتایی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، بە ئەنجامی 1-0 دۆڕا.

ئینتەرمیلان لە وەرزی1963 - 1964 بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ریال مەدریدی بردەوە و لە وەرزی 1964 -1965 بە ئەنجامی بە ئەنجامی 1-0 لە بەنفیکای بردەوە، هەروەها لە وەرزی 2009 -2010 بە ئەنجامی 2-0 لە بایرن میونخی بردەوە و جامەکەی بەدەست هێنا. هاوکات یانە ئیتاڵییەکە لە وەرزی 1966 -1967بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر بە سەڵتیک دۆڕا و لە وەرزی 1971 - 1972دا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی ئەیاکس دۆڕا.

پێشبینی دەکرێت پێکهاتەی یاریزانان بۆ یارییەکەی سبەی شەو بەو شێوەیە بێت:

مانچستەر سیتی: ئیدەرسۆن، کایل واکەر، روبەن دیاس، ناتان ئاکی، جۆن ستۆنز، رۆدری، بێرناردۆ سیلڤا، کیڤن دی برۆین، ئیلکای گوندۆغان، جاک گریلیش، ئێرلینگ هالاند

ئینتەر میلان: ئەندرێ ئۆنانا، ماتیۆ دارمیان، فرانسیسکۆ ئاسێربی، ئەلیساندرۆ باستۆنی، دەنزێل دامفریس، نیکۆلۆ بارێلا، هاکان چاڵهانئۆغڵو، هەنریخ مخیتاریان، فەدریکۆ دیمارکۆ، لاوتارۆ مارتینێز، ئیدین زیکۆ

- 72 هەزار هاندەر

یەکێتیی تۆپی پێیی ئەورووپا رایگەیاند کە نزیکەی 72 هەزار هاندەر لە یاری کۆتاییدا لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک ئامادە دەبن.

لە یاریگاکەدا شوێنی تایبەت بۆ سپۆنسەر و خاوەن بلیتی VIP ئامادە کراوە.

هاندەرانی ئینتەرمیلان لە بەشی باکووری یاریگاکە دەبن و هاندەرانی مانچستەر سیتی لە بەشی باشووری یاریگاکەدا ئامادە دەبن.

هاوکات 447 خۆبەخش کە بۆ یاری کۆتایی دەستنیشان کراون، هاوکاریی هاندەران دەکەن.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.