Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:08

لە فەڕەنسا عەرەبێكی سووری بە چەقۆ ژمارەیەك كەس بریندار دەكات 

کوردستان TV
100%

جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری ئانێسی فەرەنسا، چەند كەسێك بە چەقۆ برینداربوون، كە منداڵیشیان تێدایە.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر، رایگەیاند: كەسێك بە چەقۆ ژمارەیەك كەس بریندار دەكات كە لەنێویاندا منداڵیش هەیە و بەهۆی دەستێوەردانی خێرای پۆلیسیش كەسەكە دەستگیركراوە.
دواتر دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەدا كە ژمارەی ئەو كەسانەی كە برینداربوون لانیكەم 8 كەس بووە، لەنێویاندا منداڵ هەیە.
هەروەها ئاژانسی ئەسێوشەیتد پرێس لەسەرچاوە ئەمنییەكانەوە رایگەیاندووە: لە شاری ئانسی باشووری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، بەهۆی ڕووداوێكی چەقۆكێشانەوە 5 كەس برینداربوون كە چواریان منداڵن .
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان ئەو كەسەی پەلامارەكەی ئەنجام داوە پەنابەرێكی عەرەبی سوورییە .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.