Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 11:18

كه‌سێكی نزیكی هونه‌رمه‌ند" حه‌سه‌ن زیره‌ك" كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

له‌ شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،"رابیعه‌ خانم" هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو حه‌سن زیره‌ك له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. 
رابیعه‌ خانم، پانزیه‌مین و دوایه‌مین خێزانی هورنه‌مه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك بوو،دوێنی له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سه‌قز به‌ هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك  به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین ھونه‌رمه‌ندانی كورد ھه‌ژمار ده‌كرێت(1921 – 1972) خه‌رمانێك گۆرانیی ڕه‌سه‌نی كوردی له‌ فه‌وتان رزگار كرد و به‌ سه‌دان میلۆدی ناوازه‌ی به‌خۆڕایی له‌نێو گه‌نجینه‌ی گۆرانیی كوردى بۆ هه‌میشه‌ ده‌چریكێته‌وه‌ و ده‌بێ كورد شانازیی پێوه‌ بكات..

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.