Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 20:06

نرخی 100دۆلار 148 هەزار دیناری تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، نرخەكەی 147 هەزار و 800 دیناربوو.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 148 هەزار و 250 دینار، نرخی كڕینیش بە 148 هەزار و 200 دینارە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.