Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:52

لە دەشتی هەولێر فیستیڤاڵی ماست و بەرهەمە شیرەمەنیەکان بۆ جوتیاران و گوندنشینانی سنوورەکە سازکرا

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ چوارشەممە 2023.6.7، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی دەشتی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و جوتیارانی و هاوڵاتییانی ناوچەكە، بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی دەشتی هەولێر، بە مەبەستی پشتگیری كردن لە بەرهەمی خۆماڵی و هاندانی جوتیاران بۆ گرنگی دانی زیاتر بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بەتایبەتی ماست كە بەرهەمێكی تایبەتمەندە لە هەولێر، فیستیڤاڵی "ماست و بەرهەمە شیرمەنییەكان"ی بۆ جوتیاران و گوندنشینانی سنوورەكەی سازكرد.
دوای كردنەوەی پیشانگای فیستیڤاڵەكە، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە سەر پەرشتیاران و بەڕێوەبەرانی، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ جوتیاران و گوندنشینانی بەشداربوو خواست و تەئكیدی لە پاڵپشتی بەردەوامی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر كردووە لە پارێزگاریكردن له بەرهەمی خۆماڵی و بە بازاڕكردنی بەرهەمی جوتیاران.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.