Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 14:22

گوژمەی زیاتر لە 452 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری شاری سلێمانی خەرجدەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 452 ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەسەر پلانی ساڵی 2023، بەمەبەستی پرۆژەی دروستكردنی بەشێكی شەقامی 30مەتریی نێوان گەڕەكی جیاكراوەی (119 و 124) كەڵەكن و شەقامی سەرەكیی هەواری شار و كاری بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی ئاوەڕۆی باراناو و كۆنكرێتكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی سلێمانی خەرج دەكرێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.