Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 16:35

لە كۆڕێكدا شاعیر (دڵشاد عەبدوڵڵا) تازەترین شیعری خۆی خوێندەوە

کوردستان TV
100%

لە شاری هەولێر،كۆرێكی شیعر خوێندنەوە لە ناوەندی رۆشنبیری ئاشتی لەژێر ناوی (دڵشاد عەبدوڵڵا لە بێ دەنگی گەورەدا) بۆ شاعیر (دڵشاد عەبدوڵڵا) بەرێوەچوو.
لەو كۆڕەدا شاعیر تازەترین كتێبی خۆی بە ناوی (بێ دەنگی گەورە) بڵاوكردەوە، لەسەرەتای كۆڕەكە شاعیر (سەباح رەنجدەر) لە ووتەیەكدا باسی لەئەزموونی شیعر نوسینی شاعیر كرد، دواتر شاعیر چەند دەقە شیعرێكی نێو كتێبەكەی خوێندەوە و ئامادەبوانی ئاوێـتەی دنیا جوانەكەی خۆی كرد.
 شایانی باسە شاعیر و هونەرمەند (موحسین شوانی) بەژەنینی ئامێری عود ئێوارەكۆڕەكەی جوانتركرد.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.