Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:11

بزانە بۆ ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتۆتە چەند؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ، لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت كەمێك بەرزبووەوە ، هاوكات لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش جێگیر بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 147 هەزار و 800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە نرخی 100 دۆلار بە 147 هەزار و 700 دیناربوو.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار سەقامگیری تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 800 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش بە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.