Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:45

مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ كۆچی دوایی قه‌شه‌ فڕانسیس بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر كه‌سایه‌تی ناسراوی كلدانی شاری شه‌قڵاو بڵاو كرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی شاری شەقڵاوە خوالێخۆشبوو قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر-م پێگەیشت".

ڕاشیگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی و مەتڕانی ئیبارشیەی هەولێر و بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و ئاشنایانی و خوشک و برایانی کریستیانی شەقڵاوە دەکەم و هاوخەمیانم".

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "خوای مەزن گیانی قەشە فرانسیس جوبرائیل شێر بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.