Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 03:25

حزب و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک هۆشداری دەدەن: لە کەرکووک کارەسات ڕوو دەدات

کوردستان TV
100%

حزب و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک لەبارەی ناجێگیری ڕەوشی کەرکووک و پڕۆسەی تەعریبکردنی ناوچەکە کۆبوونەوە و هۆشداریان دا کە ئەگەر ڕەوشەکە چارەسەر نەکرێت، ئەوا کەرکووک لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و کارەسات ڕوو دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 06ـی 2023 حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: وەک ئاشکرایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕەوشی شاری کەرکووک بەرەو ئاڵۆزی و ناجێگیری سیاسیی زیاتر هەنگاو دەنێت و بازنەی تەعریبکردنی شارەکە لە فراوانبوونەوەدایە و هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە زیاتر چڕکراونەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە هاوبەشەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە "ڕووداو و پێشهاتەکانی تۆپزاوا و پێشتریش دەرخەری ناجێگیری ڕەوشی کەرکووکە، هۆشداریش دەدەین ئەگەر چارەسەری ئەم دۆخە نەکرێت ئەوا کەرکووک لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و کارەسات ڕوو دەدات."

حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک هەر لە ڕاگەیەنراوەکە چەند داواکارییەکان کردووە و ئەمەش دەقی داواکارییەکانیانە:-

- دەستەبەجێ ئەو ڕووپێویەی کە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجامی دەدات ڕابگیرێت.

- هەرچی زووە نوێنەرانی کەرکووک بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی ئەو پێکەوەژیانەی کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لەم شارەدا، بەپێچەوانەوە ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان لەبەردەم مەترسیدایە.

- جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی کەرکووک و پێویستە هەوڵی جددی بۆ بدرێت و فشار لەسەر بەغدا دروست بکرێت چیتر هەوڵی خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی نەدات.

- پێویستە ئەرکی سوپا تەنیا پاراستنی سنوورەکان بێت و دوور بێت لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و کێشە و ململانێ یاسایی و سیاسییەکان.

- پشتگیری تەواو لە جوتیارانی کورد و تورکمان دەکەین لە پاراستنی مافەکانیان و جێیان ناهێڵین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.