Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 06:48

وەرزی 2022-2023ی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

 دوایین تیپ کە دادەبەزێتە خولی پلە دوو، لە رێگەی ئەندامدانی یارییەکەوە دیاری دەکرێت.

وەرزی 2022-2023ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A) دوای تەواوبوونی یارییەکانی هەفتەی 38ەمین، کۆتایی هات.

دوای تەواو بوونی هەفتەی 38ەمین ریزبەندیی یانەکان بەم شێوەیە بوون، ناپۆلی ریزبەندی یەکەم، لازیۆ رێزبەندی دووەم، ئینتەر میلان ریزبەندی سێیەم، ئەی سی میلان ریزبەندی چوارەم و ئاتالانتا ریزبەندی پێنجەمی وەرگرت.

یانەکانی هێلاس ڤێرۆنا و سپێزیا کە ریزبەندیی 17 و 18یان گرتووە و هەمان خالیان هەیە (31 خاڵ) لە رێگەی ئەنجامدانی یارییەکەوە دیاری دەکرێت کامەیان دادەبەزێتە پلەی دووی خولەکە.

هاوکات سامپدۆریا و کرێمۆنیز کە لە دوو پلەی کۆتایی خولەکەدان، ئەو دوویانەیەن کە دادەبەزنە پلەی دووی خولەکە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.