Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 17:49

هۆکاری ئەو دەنگە بەهێزەی لە واشنتۆن بیسترا ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو دەنگێکی بەهێز لە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بیسترا، بەرگری ئاسمانی ئەمریکا هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، کە بەهۆی ڕێگریکردن بووە لە فڕۆکەیەکی دیکە کە هاتووەتە سنووری ئاسمانی واشنتۆن و دواتر تێكشکاوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکای باکور (نۆراد) ڕایگەیاند: دوو فڕۆکەی جەنگیی F16 وەڵامی فڕۆکەیەکی جۆری سیسنا 560ـیان داوەتەوە کە هاتووەتە ئاسمانی واشنتۆن و ڤێرجینیای باکور.

ڕاشیگەیاند: دوو فڕۆکە جەنگییەکە ڕێگەیان پێدراوە بەخێرایی سەرووی دەنگی بفڕن، کە ئەمەش هۆکاری ئەو دەنگەی بەهێزە بووە کە دانیشتووانی ناوچەکە بیستوویانە.

نۆراد ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەوڵیان داوە بەر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە پەیوەندیی بە فڕۆکەوانەکە بکەن، بەڵام فڕۆکەکە لە نزیک شاری مۆنتیبێلۆ لە ویلایەتی ڤێرجینیا کە نزیکەی 270 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای واشنتۆنەوە دوورە، کەوتووەتەخوارەوە.

فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکای باکور  ئاماژەیان بەوە داوە کە فڕۆکەکە مەدەنی بووە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەی فڕۆکەوانەکە و سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکەوە نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.