Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 01:17

کەریم بنزیما دوای 14 ساڵ یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

کوردستان TV
100%

یاریزانی بەڕەچەڵەک جەزائیری، کەریم بنزیما لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، جیابوونەوەی کەریم بنزیما  لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند، لەو بارەیەشەوە یانەکە راگەیەندراێکی بڵاکردەوە کە تیایدا هاتووە: "ریاڵ مەدرید ماڵی کەریم بەنزەمایە و هەر بەو شێوەیش دەمێنێتەوە. هیوای باشترین بۆ خۆی و هەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەخوازین لە قۆناغی ئایندەی ژیانیاندا".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کەریم بنزیما  ساڵی 2009 و کاتێک تەمەنی 21 ساڵ بوو هاتە ریزەکانی ریاڵ مەدرید و لەم قۆناغە زێڕینەی مێژووی یانەکەماندا رۆڵێكی گرنگی گێڕا. بەدرێژایی 14 وەرز کە کراسی ریاڵ مەدریدی لەبەرکرد توانی 25 پاڵەوانێتی بباتەوە. ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە. هەروەها پێنج جامی پاڵەونێتییەکانی ئەورووپا، پێنج جامی جیهانی فیفا، چوار جامی سوپەری ئەورووپا، چوار جامی لا لیگا، سێ جامی پاشا و چوار جامی سوپەری ئیسپانیاشی بردەوە".

کەریم بنزیما بە لەبەر کردنی کراسی ریاڵ مەدرید لە 647 یاریدا توانی ببێتە پێنجەم یاریزان کە زۆرترین جار کراسی ئەو یانەیەیان لەبەر کردوە، هەروەها لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە خاوەنی 450 گۆڵە لە ریزەکانی ریاڵ مەدریددا، بەنزەما لە ریزبەندی دووەمدایە و تا ئێستا 353 گۆڵی تۆمار کردووە.

ناوبراو لە ساڵی 2022دا بۆ یەکەم جار وەک یاریزانی ساڵ خەڵاتی تۆپی زێڕین (Ballon d'Or)ی پێبەخشرا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.