Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 02:29

20 کارتۆن جگەری قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

ئاسایشی بازگەکان لە بازگەی شێراوە دەستیانبەسەر 20 کارتۆن جگەری قەدەغەکراودا گرتووە، کە هەوڵ دەدرا بهێنرێتە شاری هەولێر و ساغ بکرێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 06ـی 2023 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لە بازگەی شێراوە دەستیانبەسەر بڕی (20) کارتۆن جەرگی قەدەغەکراودا گرت، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: شوفێرێک بە ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەنیازبوو (20) کارتۆن جەرگی قەدەغەکراو هاوردەی شاری هەولێر بکات.

ئاماژەی بەوەش دا کە جەرگەکە ڕادەستی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر کرا بۆ لەناوبردن، شوفێرەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە ڕەوانەی بەردەم یاسا کراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو هەر لە بازگەی شێراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان دەستبەسەر 17 کارتۆن جگەری قەدەغەکراودا گیرا کە هەوڵ دەدرا لە شاری هەولێر ساغ بکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.