Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 00:53

 چوار ڕێگا بۆ بەكارهێنانی پاشماوەی سەوزە و میوە بزانە

کوردستان TV
100%

خێزانە تاكەكان نزیكەی 30%ی ئەو خۆراكانە بەفیڕۆ دەدەن كە دەیكڕن، بەڵام بۆ خێزانێكی 4 كەسی كە بودجەی خۆراكی مانگانەیان 1000 دۆلارە، ئەوە یەكسانە بە فڕێدانی 300 دۆلار لە مانگێكدا بۆ نێو زبڵدان،ئەمەش نەك هەر كار دەكاتە سەر بودجەی كەسی، بەڵكو بەشدار دەبێت لە پیسبوونی ژینگە.
لەوبارەیەوە دەستەی گشتی خۆراك و دەرمان، لەڕێگەی ئەكاونتی فەرمی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی "تویتەر" چەند ئامۆژگارییەكی بڵاوكردۆتەوە كە یارمەتیت دەدات زۆرترین سوود لە سەوزە و میوە وەربگریت.
بەم شێوەیەی خوارەوە دەتوانی سوود لە سەوزە و میوەی زیادە وەربگرێت..
1- دەتوانرێت پارچەی میوە وشك بكرێتەوە، یان بەكاربهێنرێت بۆ دروستكردنی مرەبای جۆراوجۆر.
2- دەتوانرێت تورشیات لە سەوزەی زیادە دروست بكرێت.
3-دەتوانرێت سەوزە ورد بكرێت و بخرێتە ناو كیسی نایلۆن و بۆ ماوەی 6 مانگ بخرێتە نێو بەفرگر.
4- دەتوانرێت شەربەت لەو میوانەی كە نزیكە لە پێگەیشتن ئامادە بكرێت.
هەڵبەتە بە تێگەیشتن لە شێوازەكانی خۆمان،دەتواندرێت  زۆر شت لەسەر ئاستی كەسی بۆ كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراك بكرێت .
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.