بەپێی سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق كە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، 50 زیندانی عێراقی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و 168 بنەماڵەی ئەو ڕێكخراوە لە سووریاوە گەڕێنراونەتەوە بۆ عێراق.
ئەو سەرچاوەیە كە پێی باش بوو ناسنامەكەی ئاشكرا نەكرێت، ڕایگەیاند : دەسەڵاتدارانی عێراق 50 ئەندامی داعشیان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات وەرگرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەو توندڕەوانە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا دادگایی دەكرێن.
هەروەها گوتی: 168 خێزان لە سەنتەری جەدعە كە دەكەوێتە باشووری موسڵ دادەنرێن، بەمەرجێك قۆناغێكی چاكسازی دەروونی تێبپەڕێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەم توندڕەوانە لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە لە پارێزگای حەسەكە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستبەسەر كرابوون.
دەیان چەكداری داعش و 168 كەس لەخێزانەكانیان ڕادەستی حكومەتی عێراق كرانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.