Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:05

ئەردۆغان کابینەی نوێی حکوومەتەکەی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

لەدوای هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی، کابینەی نوێی حکوومەتەکەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 03ـی 06ـی 2023 ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای هەڵبژاردنەوەی بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی ئەندامانی کابینەی حکوومەتە نوێیەکەی ڕاگەیاند.

ڕەجەب تەیب ئەردۆ‌غان ناوی وەزیر و ئەندامانی کابینەی حکوومەتە نوێیەکەی بەمشێوەیە خستەڕوو:-

- یەڵماز تونچ، وەزیری داد

- ماهینور ئۆزدەمیر، گۆکتاش بە وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی

- ڤەدات ئشکخان، وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی

- مەهمەت ئۆزهاسەکی، بە وەزیری ژینگە و شارسازی و گۆڕانی کەشوهەوا

- هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە

- ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان

- یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە

- یاشار گولەر، وەزیری بەرگری

- فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستی

- مەهمەت نووری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتیاری

- مەهمەت فاتح کاجر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا

 - ئیبراهیم یوماکڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان

- عوسمان ئاشکن باک، وەزیری لاوان و وەرزش

- مەهمەت شیمشەک، وەزیری گەنجینەی و دارایی،

- عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.