Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:47

ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دروستكردن و فرۆشتنی ئامێری گزیكردن دەستگیر کردووە

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر کەسێکی دەستگیر کردووە کە کاری دروستکردن ئامێری گزیکردنی کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی فرۆشتنی بۆ کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 03ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە کاری دروستكردن و فرۆشتنی ئامێری گزیكردنی دەکرد، لەمبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێک ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: تیمەكانمان توانییان ناسنامەی تۆمەتبارێک ئاشكرا بكەن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی پرسیارەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و ئامێری گزیكردن (غش) دەكرد، بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە تۆمەتبار دەستگیر كرا و درایە دادگە.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە داوا لەسەرجەم قوتابییان دەکات، خۆیان لەو كەسانە بەدوور بگرن كە ئەم جۆرە بانگەشەیە دەكەن و كاتی خۆیان و دەرفەتی خوێندنەكەیان لەدەست نەدەن، چونكە ئەو جۆرە ئامێرانە نایاسایین و هیچ سوودێكیش بە قوتابییان ناگەیەنێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە جەختی کراوەتەوەش کە ئەم جۆرە ئامێرانە لەلای هەر كەسێكیش بێت، دەستگیر دەكرێت و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە "بە هیواین هەمووان پشت بە خۆتان ببەستن و باشترین نمرەش بەدەست بهێنن."

ئەمڕۆ بە بەشداریی زیاتر لە 117 هەزار قوتابیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بەڕێوەچوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.